Spring til indholdet
Frivillig i Dansk Flygtningehjælp
Bliv frivillig
Oversigt på flere sprog

پێشنیارەکان بۆ تۆی پەنابەر یان تۆ بە پێشینەیەکی کەمینەی نەتەوەیی | Sorani

تۆ کە پێشینەیەکی پەنابەری یان خود کەمینە نەتەوەییەکانت هەیە، دەتوانی لە ڕێگەی DRC ڕێکخراوی هاوکاری پەنابەرانی دانمارک (دەنسک فلووتنینگ یەڵپ) کە تۆڕێکی خۆبەخشی گەورەیە، پشتگیری وەرگری

Det kan du få hjælp til

دەتوانی بۆ ئەم بوارانە یارمەتی وەرگری

گشت هاوکاریەکانمان لە لایەن کەسانی خۆبەخشەوە جێبەجێ دەکرێن، بۆیە جیاوازی هەیە لەوە کە چ یارمەتییەک و لە چ ناوچەیەک لەبەردەستە.

خۆبەخش کێیە؟

خۆبەخشەکان ئەو کەسانەن کە هاوکاری تۆ و خێزانەکەت دەکەن بۆ ئاسانکردنی ژیانتان لە دانمارک. خۆبەخشێک کار بۆ شارەوانی یان بۆ لایەنێکی دەسەڵات ناکات و مووچە وەرناگرێت.

ئەگەر تازە هاتووی بۆ دانمارک یان ئەگەر چەند ساڵێکە لە دانمارک دەژی، تاکی خۆبەخش دەتوانێ هاوکاریت بکات. ئەرکی کەسی خۆبەخش ئەوەیە کە نهێنی پارێز بێ، هەربۆیە ئێوە دەتوانن باسی بابەتە تایبەتەکانی خۆتانی لا بکەن.

Støtte i nærheden af dig

چ هاوکارییەک لە شوێنی ژیانی تۆ نزیکە؟

کەسانی خۆبەخشی زۆرمان لە سەرانسەری دانمارک هەیە کە دەتوانن لە بواری جیاوازدا یارمەتیت بدەن. بە نووسین یان لە ڕێگەی تێلفۆنەوە پێوەندی بە ستافەکەمانەوە بگرە تا زانیاری وەرگری کە چ یارمەتی و پشتگیرییەک لە تۆوە نزیکە.

دەکرێ بۆ ڕاهێنانی زمانی دانمارکی یان یارمەتی ئەرکەکانی خۆێندنگا بۆ خۆت و منداڵەکانت بێ. هەروەها دەتوانی پشتگیری و ئامۆژگاری باش وەرگری بۆ گەڕان بەدوای کار، نووسینی سیڤی، داواکاری بۆ خوێندن، تێگەیشتن لە بەریدی ئینتەرنێتی e-Boks، وەرگرتنی کلیلی MitID و زۆر شتی تر.

هەروەها لە زۆر شوێن چالاکیی خۆش هەیە کە تۆ و بنەماڵەکەت  دەتوانن بەشداری  تێدا بکەن وەک گەشت و گوزار، خواردنی هاوبەش لەگەڵ کەسانی تر یان یاریکردن. هەروەها هەرکات ویستت دەتوانی لەگەڵ کەسێکی خۆبەخش قسەو باسێکی دۆستانە بکەی.

تێلفۆن بکە بۆ یەکێک لە ستافەکەمان لە ناوچەی نزیکی خۆت و چالاکیەک لە نزیک شوێنی ژیانی خۆت بدۆزەوە.

تێلفۆن بکە یان بنووسە بۆ کارمەندێکی ناوچەکەی خۆت

Bisidder

بڕیارە لەگەڵ لێپرسراوێک چاوپێکەوتنت هەبێ؟

دەتوانیت یاریدەدەرێکی خۆبەخش لەگەڵ خۆت بۆ چاوپێکەوتنەکە لەگەڵ لێپرسراوەکە ببەیت. دەکرێ چاوپێکەوتنەکە بۆ نموونە لەگەڵ شارەوانی، دادگای خێزان، خزمەتگوزاری کۆچبەران لە دانمارک یان خزمەتگوزاری تەندروستی بێت.

یاریدەدەری خۆبەخش پێش چاوپێکەوتنەکە لەگەڵت کۆدەبێتەوە وهەروەها لەگەڵت دێ بۆ چاوپێکەوتنەکە. یاریدەدەری خۆبەخش یارمەتی تۆ دەدات لە دۆخەکەت تێبگەی، گوێ دەگرێ و لەو باسانە تێدەگا کە لە کاتی چاوپێکەوتنەکە دەگوترێت و دەتوانێ یارمەتیت بدات ئەگەر پرسیارێکت هەبێ.

دوای چاوپێکەوتنەکە، یاریدەدەرەکەی کە لەگەڵت هاتبوو، یارمەتیت دەدا تا بزانی لەمەودوا دەبێ چی بکەیت.

لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانی زانیاری زیاتر وەرگری سەبارەت بە یاریدەدەری هاوڕێت

ل ەم ڕێگەوە دەتوانی پێوەندی لەگەڵ یاریدەدەری خۆبەخش بگری

لە سەرانسەری دانمارک: تێلفۆن بۆ ئەم ژمارە بکە یان بۆ ئەم ناونیشانە ئیمەی ئیمەیل بنووسە

Frivilligrådgivning

ئایا پێویستت بە ڕێنمایی هەیە؟

ڕێنماییکاری خۆبەخش دەتوانێت لەم بوارانەدا ڕێنمایی ئاراستەی تۆ بکا بۆ نموونە. مۆڵەتی نیشتەجێبوون (ئیقامەت)، بەرنامەی ماوەی تێکەڵاویی لەگەڵ کولتووری دانمارکی، دارایی، کێشەکانی خانوو و پێوەندییەکانی خێزانی.

هەروەها دەتوانی بۆ تێگەییشتن لە نامە و بڕیارەکانی گشتیی دەسەڵات، ڕێنمایی سەبارەت بە ئەگەری سکاڵاکردن و وەرگرتنی ڕوونکردنەوە لەسەر هەڵسووکەوتی لایەنی پێوەندیدا بە کەیسەکەت یارمەتی وەەرگری.

بۆ هەر پرسیارێک دەتوانی هەمیشە پێیوەندیمان پێوە بگری. ئەگەر نەتوانین وەڵام بدەینەوە، بۆ دۆزینەوەی کەسێک کە بتوانێ یارمەتیت بدات، هاوکاریتدەکەین.

لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانی زانیاری زیاتر وەرگری سەبارەت بە ڕێنماییکاری خۆبەخش

لێرە دەتوانی پێوەندی بە ڕێنماییکاری خۆبەخشەوە بگری

Fritidspuljen

پێویستت بە هاوکاری ئابووری هەیە بۆ پشتیوانی چالاکییەکانی کاتی پشوو بۆ منداڵەکانت؟

لە بەشی حەوزی پشوو (Fritidspuljen) وەک باوان دەتوانێ سالانە داوای ١٠٠٠ کرۆن پشتیوانی ئابووری بۆ کاتی پشووی منداڵەکانت بکەی تا منداڵەکانت لە تەمەنی نێوان ١٧_٠  ساڵی بتوانن بەشداری چالاکییەکان و یانەکانی کاتی پشوو بکەن بۆ نموونە وەکوو فوتباڵ، سپایدە، هونەرە ووێنەکێشان، مەلەکردن یان مۆسیقا.

مەرجەکان بریتین لەوەی کە تۆ یان یەکێک لە دایک و باوکەکە خوێندکار یان بێکار بێ، واتە  دەرماڵەی خوێندن (SU)، یارمەتی بودجەی گەڕانەوە یان بنەماڵە لە ماوەی  گوزار و تێپەڕین، یارمەتی بێکاری، یارمەتی نەختینەی کۆمەڵایەتی یان خانەنشینی پێشوەخت وەردەگری. بودجەی هاوکاری بۆ چالاکییەکان ئەو منداڵانەش دەگرێتەوە کە تەنیا خۆیان پەنابەرن.


چۆنێتی داواکردنی پشتیوانی چالاکییەکانی کاتی پشوو

دەتوانن لەم لینکە داوای هاوکاری دارایی  بۆ چالاکیەکان بکەن

ئەگەر پرسیارت هەیە سەبارەت بە چۆنیەتی پ ێش کەشکردن، پەیوە ندی بە بودجەی هاوکاری بۆ چالاکی ب کە بە ژمارە تەلەفۆنی. Fritidspuljen.

Lektiehjælp online

پێویستت بە یارمەتی ئۆنلاین بۆ ئەرکی خۆێندنگا هەیە؟

دەتوانی لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەیسبووکەکەمانەوە لە ماڵەوە ڕا یارمەتی بۆ ئەرکەکانی خۆێندن وەرگری. دەتوانی یارمەتی ئەرکی  خوێندن بۆ منداڵەکانتان لە قوتابخانەی سەرەتایی وەرگری. هەروەها دەتوانی یارمەتی بۆ ئەرکەکانی خۆێندنگا لە قۆناغەکانی دواناوەندی، خوێندنگای زمان یان خوێندنی باڵا وەرگری.

لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانی زانیاری زیاتر وەرگری سەبارەت بە یارمەتی ئۆنلاین بۆ ئەرکەکانی خۆێندن

چۆنێتی وەرگرتنی یارمەتی بۆ ئەرکی خوێندن بە شێوەی ئۆنلاین

ببە بە ئەندامی گروپی فەیسبووکەکەمان

 ئەگەر پرسیارت هەیە سەبارەت بە یارمەتی ئۆنلاین بۆ ئەرکی خوێندن، دەتوانی پێوەندی بە بەڕێوەبەری پڕۆژەکە  بە ناوی میشێل تۆفت (Michelle Toft) بکەیت لە ڕێگەی ژمارە

Dansk online

پێویستیت بە ڕاهێنانی زمانی دانمارکی ئۆنلاینە؟

لە پەیجی فەیسبووکەکەماندا دەتوانی ڕاهێنەری زمانی خۆبەخش پەیدا بکەی کە بۆ باشتر بوونی قسە کردن بە زمانی دانمارکی، یارمەتیت دەدات.

لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانی زانیاری زیاتر وەرگری سەبارەت بە یارمەتی فێربوونی زمان بە ئۆنلاین

چۆنێتی ڕاهێنانی زمانی دانمارکی بە شێوەی ئۆنلاین

ببە بە ئەندامی گرووپی فەیسبووکەکەمان   

کاتێک تۆ ئەندام بی، ئێمە خۆبەخشێک دەدۆزینەوە کە لەگەڵت ڕاهێنانی زمانی دانمارکی بکات

ئەگەر پرسیارت هەیە سەبارەت بە یارمەتی زمانی ئۆنلاین، دەتوانی پێوەندی بە بەڕێوەبەری پڕۆژەکە  بە ناوی میشێل تۆفت (Michelle Toft) بکەیت لە ڕێگەی ژمارە تەلەفۆنی

Kontakt

ئایا شتێکی تر هەیە کە پێویستت بە یارمەتی هەبێ؟

نامە بنووسە و بە زووترین کات پێوەندیت پێوە دەکەین.